|
فه‌رهه‌نگخانه‌ی كفری -فه‌رهه‌نگخانه‌ی كفری له ساڵی2007 وه دامه‌زراوه له دوای دامه‌زراندنی بۆ یه‌ك ساڵ توانی ژماره‌ك خوول و كاری باش ئه‌نجام بدات به‌ڵام له ساڵی 2009 وه‌كو پێویست نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له‌كارو خزمه‌ت كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست له‌لایه‌ت وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان هاوكاری نه‌كرا، به‌ڵام خۆش به‌ختانه ئێستا به‌هاوكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگخانه‌كان له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ماوه‌ی (3) مانگه ده‌ستی به‌كارو چالاكی كردوه و تاراده‌یه‌ك زۆر خزمه‌تی باشی به گه‌نجان و لاوانی شاری كفری كردووه چونكه شاری كفری هیچ سه‌نته‌رێكی لاوان و گه‌نجانی تێدا نییه به‌ڵام ئێستا فه‌رهه‌نگ خانه‌ی كفری بووه‌ته ماڵی دووه‌می كوڕانی و كچانی شاری كفری هه‌ر بۆیه رۆژانه ده‌یان كور‌و كچ و ژنان ئاشنای زانیاری خوله جۆراو جۆره‌كان ده‌بن. ستافی فه‌رهه‌نگخانه‌ی كفری فه‌رهه‌نگخانه‌ی كفری پێك هاتوه له ژماره‌ك له كوڕان و كچان كه به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن و ده‌رگای فه‌رهه‌نگخانه كراوه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌مه‌رجێك خزمه‌تی گه‌نجان و لاوان و هاوڵاتیان بكات. |
|
|||||||||||||||||||||||||||