فه‌رهه‌نگخانه‌ی كفری
-فه‌رهه‌نگخانه‌ی
كفری له كۆتای ساڵی2007 وه دامه‌زراوه له دوای دامه‌زراندنی بۆ یه‌ك ساڵ
توانی ژماره‌یه‌ك
خوول و كاری باش ئه‌نجام بدات به‌ڵام له ساڵی 2009 وه‌كو پێویست نه‌یتوانی
به‌رده‌وام بێت له‌كار و خزمه‌ت كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
وه‌ك پێویست له‌لایه‌ت وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان هاوكاری نه‌كرا، به‌ڵام
خۆش به‌ختانه ئێستا به‌هاوكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگخانه‌كان
له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 وه ده‌ستی به‌كار و چالاكییه‌كانی كردوه و تاراده‌یه‌ك زۆر خزمه‌تی باشی به گه‌نجان و
لاوانی شاری كفری كردووه چونكه شاری كفری هیچ سه‌نته‌رێكی لاوان و گه‌نجانی تێدا
نییه به‌ڵام ئێستا فه‌رهه‌نگ خانه‌ی كفری بووه‌ته ماڵی دووه‌می كوڕانی و كچانی
شاری كفری هه‌ر بۆیه رۆژانه ده‌یان كور‌و كچ و ژنان ئاشنای زانیاری خوله جۆراو
جۆره‌كان ده‌بن.
ستافی فه‌رهه‌نگخانه‌ی
كفری
فه‌رهه‌نگخانه‌ی كفری
پێك هاتوه له ژماره‌ك له كوڕان و كچان كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن،
ده‌رگای فه‌رهه‌نگخانه كراوه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌مه‌رجێك خزمه‌تی
گه‌نجان و لاوان و هاوڵاتیان بكات.
|